15/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر كران.. دوو تەكسییان دزیبوو
دوای ئەوەی دوو تۆمەتبار لە هەولێر دوو تەكسییان دزی، پاش سێ كاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە دەستگیر كران.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو تۆمەتبار لە شاری هەولێر دوو تەكسیی جۆری نیسان سەنییان دزی، بەڵام دوای سێ كاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە قۆڵبەست كران.
نەقیب هۆگر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە و بە گوێرەی یاسا دەدرێنە دادگا.