15/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
قوتابییەك بە دەمانچە خۆی كوشت
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، قوتابییەكی تەمەن 13 ساڵ لە گەڕەكی شارەوانیی شاری هەولێر بە دەمانچە خۆی كوشتووە.
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگهیاند، پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی شارەوانیی هەولێر ئاگادار كرانەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵ كە قوتابیی پۆلی شەشی بنەڕەییە بە ناوی (ژیر كارزان كاكل) بە دەمانچەی باوكی خۆی كوشتووە.
نەقیب هۆگر ڕوونیشی كردەوە، پۆلیسی هەولێر دۆسیەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.