13/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری له به‌رده‌قاره‌مان خۆپیشاندان ئه‌نجام درا
به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك (كاره‌با و پیس بوونی ژینگه و كه‌می پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان) هاولاَتیانی شارۆچكه‌ی به‌رده‌قاره‌مان گرتبونهوهیهكی ناڕه‌زایه‌تیان بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی به‌رده‌قاره‌مان ڕێك خست و تیایدا كۆمه‌لێك داواكاریان خسته‌ڕوو .
هاولاَتیانی ئه‌و شارۆچكه‌یه له گردبونه‌وه‌كه‌یاندا داوای ئه‌وه‌یان كرد كه ده‌بێت به زووترین كات به‌ده‌م خه‌لكی شارۆچكه‌كه‌وه بێن و ئه‌و داواكاریانه‌یان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن .
داواكارییه‌كانیش بریتی بوون هه‌ر له دامه‌زراندنی گه‌نجان به‌تایبه‌ت ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی شارۆچكه‌كه له‌و كارگه پیشه‌سازیانه‌ی له ناوچه‌كه‌یاندا هه‌یه و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌ك جاده و رێگا‌و بان و باشكردنی كاره‌با تا پاراستنی ژینگه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌ی سنوره‌كه .
گردبوونه‌وه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه چوو و هیچ توندوتیژییه‌كی لێ نه‌كه‌وته‌وه و سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پێشكه‌ش كرا تا كاتی وهلاَمدانهوهیان .