ڕیكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عراق و شام وه‌كو هه‌ر ڕێكخراوێكی دیكه ئاساییی نییه ، ڕێكخراوێكه كه هه‌ڵگری نازناوی خه‌لافه‌ته و خاوه‌نی زه‌وییه‌كه به پانتایی به‌ریتانیا و بگره ده‌وڵه‌مه‌ندیش .
ئا ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه چین و له‌كوێن كه ئه‌م ڕێكخراوه به‌ده‌ستی دێنێت ؟ ئایا داعش له چ ڕێگه‌یه‌كه‌وه بوه‌ته خاوه‌نی ڕێكخراوێكی ده‌وڵه‌مه‌ن ؟؟؟
له‌م شیكردنه‌وه‌یه‌دا ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه ده‌خه‌مه ڕ كه بونه‌ته پاڵپشتی دارایی و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ڕێكخراوی داعش .
- یارمه‌تی دارایی :
كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرۆمه‌نده گه‌وره‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازییه به‌هێزه‌كان له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له سعودیه قه‌ته‌ر ، پشتیوانی دارایی یه‌كه‌می ئه‌م ڕێكخراوه‌ن . موسڵمانه سونییهكان كه ئامانجیان له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری عه‌له‌وی سوریایه .
- نه‌وت :
به‌پێی شیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌داری (دارایی) ئه‌مریكا ، داعش له‌وانه‌یه له ساڵی 2014 نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلار نه‌تی خامی به وابه‌سته‌كانی فرۆشتووه . ئه‌وانه‌ش زیاتر به قاچاخ بردوویانه بۆ ئێران و توركیا یان به ده‌وڵه‌تی سوریایان فرۆشتووه .
بهلاَم له‌وانه‌یه هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی داعش كێڵگه نه‌وتی و ئامێره‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ، داهاتی دارایی داعشی له‌م ڕێگه‌یه‌وه كه‌م كردبێته‌وه .
- به‌دیل گرتن :
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چ له عێراق و چ له سوریا ، ڕۆژنامه‌نووس و گروپ و ڕێكخراوه چاكسازیه‌كانی به‌دیل گرتووه و كوشتونی ، به‌تایبه‌ت وه‌كو جیمز فولی ، عبدالرحمان (پیتر) كاسیگ ، ئالێن هنینگ ، كنجی گوت‌و و ئێستیون سولتوف .
ئه‌ندامێكی پێشووی ڕكخراوی داعش كه له‌م ڕێكخراوه جیا بوه‌ته‌وه ڕایه‌گه‌یاندووه كه له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا ڕێكخراوێكی ته‌واو و تایبه‌ت به به‌دیل گرتن پێكهێنراوه و ناوی نراوه (ده‌زگای پاراستن) .
داعش له ساڵی 2014 به‌لانی كه‌م 20 ملیۆن دۆلاری له رێگه‌ی باج سه‌ندنه‌وه به‌ده‌ستهێناوه . به‌دیل گرتن جگه له قازانجی دارایی ، سودی ئیعلامی و جه‌نگی ده‌روونیشی هه‌یه .
- دزی ، تالاَن ، به‌زۆره‌ملێ :
به‌و جۆره‌ی كه وه‌زاره‌تی (خه‌زنه‌دار) دارایی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌ر مانگێك چه‌ندین ملیۆن دۆلار له هاولاَتیانی شوێنه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانن لێ ده‌سێنن . هه‌ر كه‌سێك كه له سنوری كۆنتڕۆڵی داعش تێپه‌ڕێت ، یان له‌وێ كار و كاسپی ئه‌نجام بدات ، ته‌نانه‌ت بیه‌وێ له‌وێ بژی ، ده‌بێت له‌بری خزمه‌تگوزاریه‌كان یان (چاراستنی گیانی) پاره بدات .
جگه له‌وه‌ش داعشه‌كان له هێرش كردنه سه‌ر بانك ، ئاڵتون فرۆشییه‌كان و فرشتنیان پاره‌یه‌كی باشیان به‌ده‌ستدێت .
-جزیه :
كه‌مینه ئایینه‌كان كه له سنوری كۆنتڕۆڵی ده‌وله‌تی ئیسلامی (داعش) ن ده‌بێت جزیه بده‌ن . هه‌ر ساڵی پار بوو كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕه‌سمی له ناو مزگه‌وته‌كانی موصڵ بلاَو كرده‌وه ، له‌و به‌یاننامه‌دا داوا له مه‌سیحییه‌كان كرا یان ده‌بێت له‌م شاره بڕۆن یان ده‌بێت جزیه بده‌ن یان ده‌كوژرێن .
-به‌دیل گرتن (كۆیله)
داعش له به‌دیل گرتن و فرۆشتنی كچان و ژنان وه‌كو كۆیله‌ی جنسی پاره به‌ده‌ست ده‌هێنێت . یه‌زیدییه‌كان ده‌ڵێن دوای ئه‌وه‌ی كه شنگال له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا ، هه‌زاران ژن و كچی گه‌نجیان لێ به‌دیل گیرا له‌لایه‌ن ڕێكخراوی داعشه‌وه ، كه زۆربه‌یان وه‌كو دیلی جنشی به‌كاریان ده‌هێنان .
ژنێكی یه‌زیدی به‌ناوی ه‌نن كه له‌ژێرده‌ستی داعش هه‌ڵهاتووه ئاشكرای كردووه كه : ئه‌و له‌گه‌ڵ 200 ژن و كچی دیكه براون بۆ بازاڕی كۆیله‌كان ، ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌ندامانی ڕێكخراوی داعش ده‌توانن به ئاره‌زووی خۆیان كچ و ژنه كۆیله‌كان بكڕن .