سه‌رۆكی دوو پارتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ماكوان كه‌ریمه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان‌و مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پشتگیری ماكوان كه‌ریم دهكهنو ئاماده‌ی هه‌ر جۆره هاوكارییهكن بۆ ئازادبوونی ناوبراو.
هه‌ردوو سه‌رۆك حزبی ناوبراو، نیگه‌رانن له ده‌ستگیركردنی ماكوان كه‌ریم‌و ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ناوبراو بكه‌ن تا ئازاد بكرێت.
ماكوان كه‌ریم وه‌ك رۆشنبیر‌و نوسه‌رێكی دیاری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و به‌تینی له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی هه‌رێمدا هه‌یه‌و به‌هۆی كاریگه‌ری ناوبراو له‌رووی فكری‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بانگهێشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرا كه له‌شاری برۆكسل ئه‌نجامدراو تێیدا پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پشتگیری زۆری لێكرا.
د.ع