10/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵەبجە..بەرپرسێكی یەكێتی موڵكێكی وەزارەتی تەندروستی داگیركردووە
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی نەخۆشخانەی بانكی خوێن لە هەڵەبجە، داوای كرد ئەو خانووانەی موڵكی وەزارەتی تەندروستین دەبێت چۆڵبكرێن و ڕادەستی وەزارەت بكرێتەوە.
د. ڕێكەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: هەر كەس و لایەنێك موڵكێكی وەزارەتی تەندروستی داگیربكات و بۆ ئیش و كاری تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت، دەبێت بەزووترین كات ئەو شوێنە چۆڵ بكات.
وتیشی: ئەو موڵكەی بەرپرسەكەی یەكێتی داگیری كردووە،نەخۆشخانەیەكە لە گوندی قەدەفەری بەڵام ئێستا خانەوادەی تێدایە و بووەتە ماڵی نیشتەجێ بوون.
بەپێی زانیارییەكانی بزاڤ پرێس، ئەو موڵكەی وەزارەتی تەندروستی دەیڵێت لە گوندی قەدەفەری، ئێستا (ئەحمەد قەدەفەری) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی تێدایە.