هەولێر.. بكوژێك دەستگیر كرا
09/12/2015 نوسەر: bzavpress

هەولێر.. بكوژێك دەستگیر كرا


بنكەی پۆلیسی بەحركە، لە سنووری پارێزگای هەولێر بكوژێكیان دەستگیر كرد كە براكەی خۆی كوشتبوو.
 
نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی كەسێك لە (20/5/2014)، برایەكی خۆی بە ناوی (كامەران رەمەزان شاكر)، لە سنووری بەحركە كوشت، ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی بەحركەوە دەستگیر كرا.
نەقیب هۆگر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە داهاتوویەكی نزیكدا پۆلیسی هەولێر وردەكاریی زیاتر سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو دەكاتەوە.