09/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
راگەیەندراوێك لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و بە فەرمی داوا لە حکوومەتی ڕووسیای فیدراڵیش دەکات، هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه له راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌ینێت، پێویسته روسیا بۆ ئاراسته كردنی مووشه‌كه‌كانی، بە زووترین کات کار بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی دیکە بکات لە بری بەکارهێنانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
لە بەرواری ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا بۆ چەندین جار گەشتە ئاسمانییەکانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی به بیانووی بۆردومانی مووشەکیی ڕووسیا بۆ سەر پێگەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا، لە لایەن دەسەڵا‌تی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقییەوە ڕاگیراون.
ئێمە پشتگیریی هەموو ئۆپەراسیۆنێک دەکەین کە دژی تیرۆرستانی داعش ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمە نابێ ببێتە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی. دیارە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەبێ ڕاوێژ لە گەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدرال، سەرەڕای دروستکردنی کێشە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم و گەشتیاران، زیانی ماددیی گەورەی هەیە بۆ هەردوو فرۆکەخانەكە و کەرتی ئابووری و بازرگانی لە هەرێم بە گشتی.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیگەرانە لەم جۆرە کردارانە و بە فەرمی داوا لە حکوومەتی ڕووسیای فیدراڵ دەکات هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، هەروەها بۆ ئاراستەکردنی مووشەکەکانی بە زووترین کات کار بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەکی دیکە بکات لە بری بەکارهێنانی ئاسمانی هەرێمی کوردستان.
لە کاتێکدا بەهۆی جەنگ دژی تیرۆرستانی داعش و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی دارایی بووە، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان قەیرانێکی دیکە بۆ هەرێم دروست دەکات و ئەگەری قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیش لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی عیراقەوە ئەستەمە.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2015/12/9