08/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دایك و كچێك گیانیان له ده‌ستدا
له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركوك، ئۆتومبێلێك له دایك و كچێك ده‌دات و دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌و دایك و كچه گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاندووه، ئەمڕۆ له شه‌قامی كۆرنیشی شاری كه‌ركوك، ئۆتومبێلێك كه به‌خێراییه‌كی زۆر رۆیشتووه، له كچ و دایكێكی داوه و دواتر هه‌ڵهاتووه.
ئاماژهبهوهشكراوه، دوای گه‌یاندنی ئه‌و دایك و كچه به نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه، له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
باسی له‌وه‌شكرد، كچه‌كه ته‌مه‌نی ته‌نها چوار ساڵه و خێزانه‌كه‌یان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره‌ی شاری كه‌ركوك بوونه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له روداوه‌كه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و شۆفێره‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.