08/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوەى ئيسلامى مەرجى هەيە بۆ بەشدارى كردن لە حكومەتى خۆجێى هەڵەبجە
هەرچەندە پۆستی كاروباری مینی هەڵەبجەی وەرگرتووە بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامی ناڕازییە لە دابەشكردنی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی هەڵەبجە و ڕایدەگەیەنێت: بەو پێوەرە ناڕازین كە پۆستەكانی پێ دابەش كراون.
حەیدەر محەمەد، ئەندامی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی ئیسلامی بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: ئەو پێوەرەی كە حزبەكانی هەڵەبجە دایانناوە بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی هەڵەبجە ئێمە پێی ناڕازین و چەند داواكارییەكیشمان جێ بەجێ نەكراوە.
وتیشی: ئەو پۆستانەی ئێمە دەمانەوێت بریتین لە دوو بەرێوبەرایەتی گشتی و بەڕێوبەرایەتییەكی ناو دیوانی پارێزگا و دوو جێگر، بەڵام تاوەكو ئێستا داواكارییەكانمان جێ بەجێ نەكراوە.
پێشتر كامیل مەحموود ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاندبوو: دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پێوەری بەشی خۆم بۆ خۆم و بەشی تۆش دەخۆم دابەش دەكرێت.
ئەوەیشی گووت: قۆناغی یه‌كه‌م سه‌ره‌تای دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بوو كه به پاكێجه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌ستی پێكرد و پۆسته‌كانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یان تێكه‌ڵ كرد و پۆسته باڵا و سیادییه‌كانی پارێزگاره‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكه و جێگره‌كانیان و به‌شێك له‌قه‌زاو ناحیه‌كان و پۆسته ئه‌منییه‌كانیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
قۆناغی دووه‌م: گۆڕان و یه‌كێتی لیستی خزمه‌تیشیان به‌شدار كرد و پۆسته سیادی و ناوهندییهكانیتریان له‌نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوودا دابه‌ش كرد و هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كان به‌وانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه ته‌واو بوون و بوونه به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه‌و ته‌نها به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه ناوخۆییه‌كانی پارێزگاكه مایه‌وه.
ئەوەیشی ئاشكراكرد: قۆناغی سێیه‌م: له‌دوو قۆناغه‌كه‌ی پێشوودا پۆسته سیادییه‌كان و قه‌زاو ناحییهكانیان دابه‌ش كردووه و هیچ حسابێك بۆ لایهنهكانیتر نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه به (بنكڕ) هەژمار دەكرێت.
بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەی ڕابردووی چوار حزبەكە (یەكێتی،گۆڕان،كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی) بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری مینیان پێدا، بەڵام ئەو پۆستەیان ڕەت كردەوە و ناڕازیشن بە پێوەری دابەشكردنی بەڕێوبەرایەتییەكان كە پێوەری دەنگی دەنگدەران بووە.