سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق دوایین مۆڵه‌تی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی سوپای توركیا دیاریكرد، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێت له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیربوونه و رایده‌گه‌ینێت، دوای ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌كه، سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان بۆ به‌غدا كراوه ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، عیراق سه‌رجه‌م مافه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی به‌كارده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت په‌نابردنه به‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا هێزه‌كانی خۆی نه‌كشێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی تورك له نزیك پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه داگیركراوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق، شكاندنی شكۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری عیراقه.