پارتی: دادگا نەوشیروان مستەفا و هاودەستانی سزادەدات
06/12/2015 نوسەر: bzavpress

پارتی: دادگا نەوشیروان مستەفا و هاودەستانی سزادەدات

رۆژنامەی هەولێر، كە یەكێك لە بڵاوكراوەكانی  سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە ژمارەی ئەمرۆیدا و لەسەر وتاری رۆژنامەكەدا بە ناونیشانی دادگایی كردنی نەوشیروان مستەفا ئاماژە بەوە دراوە، كە رێكارە یاساییەكان بۆ تۆماركردنی سكاڵا لە دژی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیانپێكردووە و بەمزوانە دەدرێتە دادگا.

سەروتاری رۆژنامەكە، ناوەرۆكەكەی لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییانەیە، كە پێشتر لەلایەن میدیاكانی پارتی بڵاوكرانەوە، كە تێیاندا دەنگی نەوشیروان مستەفا بوونی هەبوو.
 
بە پێی سەروتارەكەی رۆژنامەی هەولێر، "پارتی بەهیچ شێوەیەك لە هەڕەشەكانی نەوشیروان مستەفا بێدەنگ نابێت، ئەوەش خراوەتەڕوو، كە چاوەڕوان بن و ببینن چۆن دادگا نەوشیروان مستەفا و هاودەستانی سزادەدات".

دوای ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی و گۆڕان ، میدیاكانی سەر بە پارتی چەند تۆمارێكی دەنگییان بڵاوكردەوە، كە گوایە نەوشیروان مستەفا نەخشەو بەرنامەی تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی هەبووە، بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگیانەش لەلایەن گۆڕانەوە بە كاری سیخوڕی ناوبران.