05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆران عومەر:٤٥ ملیۆن دۆلاری نه‌وت له بانكی كوردستانه‌وه چاره‌نوسی دیار نیه
گه‌نده‌ڵییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ئه‌بن
چارەنوسی ٤٥ ملیۆن دۆلار له‌دوو وه‌زاره‌ت نادیاره
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دیار نەبوونی چارەنوسی ٤٥ ملیۆن دۆلار، سەرۆکی حکومەت داوای ڕونکردنەوە لە دوو وەزارەت دەکات.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیه‌تی: به‌دواداچونم كردووه و ده‌ركه‌وت ٤٥ ملیۆن دۆلاری نه‌وت له بانكی كوردستانه‌وه چاره‌نوسی دیار نیه".
هەروەها وتیشی: پاش به‌دواداچون بۆ چۆنێتی سه‌رفكردنی ئه‌و ١٢٥ ملیۆن دۆلاره‌ی كه له پاره‌ی نه‌وت به‌بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دراوه به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ده‌ركه‌وت ئه‌و بڕه پاره ٤٥ملیۆن دۆلاری هێشتا وه‌رنه‌گیراوه و له‌بانكی كوردستانی ئه‌هلیه‌وه ئه‌و بڕپاره نه‌دراوه به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ".
ناوبراو ئەوەشی وت: له‌ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای ڕونكردنه‌وه له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سروشتیه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و ٤٥ ملیۆن دۆلاره."
هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نێچره‌ڤان بارزانی داوای لێكۆلینه‌وه و ڕوونكرده‌وه ئه‌كات.