05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌ینه‌وا كراوه، سێ ساڵه له هه‌رێمی كوردستانه
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای توركیا گه‌یشته به‌عشیقه له موسڵ، رونیشكرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی مه‌شقكردنه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ موسڵ گوازانه‌وه، پێشتر له هه‌رێمی كوردستان بوون و له كه‌تیبه‌یه‌كی زۆرپۆش پێكدێت و ههنگاوهكهش به ئاگاداریی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه بوو".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان له عیراق بونیان هه‌یه و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی مهشقپێكردندا له‌و ناوچه‌یه‌دان، پرۆسهكلنیش بۆ دوو ساڵ یان سێ ساڵ له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن و جموجۆڵهكهش به‌شێكه له‌و پرۆسانه".
به‌رپرسێكی تری توركیا لای خۆ یه‌وه، وتی: "ئه‌و سه‌ربازانه بۆ مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه‌دان و ئه‌و جموجۆڵه‌ش به‌شێكه له شه‌ڕی دژ به داعش"، ئاماژه‌ی به بوونی نزیكه‌ی 20 زریپۆش كرد كه به وته‌ی ئه‌و، ئه‌ركی پارێزگاری سهربازهكاننیان له‌ئه‌ستۆدایه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند:"هێزێكی توركیا كه له فه‌وجێكی زریپۆش و تانك و تۆپخانه پێكدێت، له پارێزگای نه‌ینه‌واوه به بیانووی مه‌شقپێكردنی چه‌ند هێزێكی عیراقی و به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فدراڵ، هاتووه‌ته نێو خاكی عیراق".
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای ده‌ستبه‌جێ پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه‌كانی توركیای كرد له‌نێو خاكی عیراق و ئه‌و هه‌نگاوه‌شی به پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق، وه‌سفكرد.