05/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و وته‌بێژه‌ی هاتنی هێزه‌كانی توركیای ئاشكراكرد، له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و ده‌ستگیریش كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وته‌بێژی به‌ناو حه‌شدی نیشتمانی له نه‌ینه‌وا كه هاتنی هێزه‌كانی توركیای بۆ میدیاكان ئاشكراكرد، ده‌ستگیركرا، ئه‌سیل نوجه‌یفیش كه فه‌رمانده‌ی ئه‌و حهشدهیه، وته‌بێژه‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی سنووری نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئاسایش، مه‌حمود سورچی، وته‌بێژی به‌ناو حه‌شدی نیشتمانییه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌واوه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت، ده‌ستگیركرد".
ئه‌و وته‌بێژه پێشتر ئه‌وه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكرا كرد، كه سێ فه‌وجی هێزه‌كانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته سنووری نه‌ینه‌وا به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی شاری موسڵ، ئه‌و لێدوانه‌ش هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا.
سه‌رچاوه‌كه، بۆ سایتی "شه‌فه‌ق نیوز" روونیكرده‌وه، كه مه‌حمود سورچی له پێشدا بانگهێشتكراوه بۆ باره‌گایه‌كی حزبی و دواتر ده‌ستگیركراوه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه پێش ده‌ستگیركردنی، له‌لایه‌ن ئه‌سیل نوجه‌یفی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانی نه‌ینه‌وا مه‌حمود سورچی له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، وتیشی: "له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی كه وتبووی سێ فه‌وجی هێزه‌كانی توركیا گه‌یشتوونه‌ته باره‌گای حه‌شدی نیشتمانی، شه‌ڕه قسه‌یه‌كی توند له‌نێوان نوجه‌یفی و سورچی روویداوه".