تۆ پرسیاری زه‌مه‌نێك بووی
05/12/2015 نوسەر: bzavpress

تۆ پرسیاری زه‌مه‌نێك بووی


به‌ده‌م به‌سته‌ی ..
غوربه‌تی منداڵییه‌وه‌ 
هه‌موو دنیات .. به‌ وه‌ڵامی سته‌مێك ناساند
تۆ په‌نجه‌ره‌ی هابیلێك بووی ...
له‌ پێشوازیی نه‌مرییتا ....
قابیلێكی ترسنۆكت تاساند !!
تۆ سومبولی ئاواتێك بووی....
هێدی هێدی...بارانی سۆزی پایزت 
به‌ جه‌سته‌ی گه‌شتێكا باراند ..
ئازیزه‌كه‌م .. .. له‌گه‌ڵ به‌هاردا وه‌ره‌وه‌ 
له‌ستوونی گۆڤارێكدا ..
دواهه‌واڵی قڕوقه‌پی ...زینده‌وه‌ره‌ بێ گیانه‌كان 
بۆ كۆماری .... ئارامگای پاكت به‌ره‌وه‌
گوڵێك له‌ گوڵشه‌نی خه‌نده‌ی ..
روخساره‌ گه‌شه‌كه‌ی ( ئامه‌د )
له‌ یه‌خه‌ی گه‌وره‌ییت بده‌و...
به‌ تریفه‌ی خوێنی گه‌شت ....
به‌ ڕه‌ونه‌قی چاوی نیگات
دوایین داستانی سه‌ربه‌ستی..
بۆ خاكی چوارپارچه‌ی گه‌لێك... بنووسه‌وه‌