04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
کاوە،مانایەک بۆ بەگژاچونەوەی بتەکان..!
کاوە، قەڵەمێکی خوێناوی گەرمیان ...!
کاوە، سەدایەک لە گەروی گەنجدا ..!
کاوە،رۆژنامەیەک لە وشەی پڕ هاواردا..!
کاوە، گۆڤارێک لە دژایەتی گەندەڵیدا..!
کاوە، مردنێک لە سەر پەڕەی خۆڕاگری ..!
یادی کاوە ،
لە رۆژمێری حەقخوازانی وڵاتدا
رۆژی رسواکردنی گولەی تیرۆر و
دەسەڵاتی خۆماڵی قەڵەم کوژە ...
وەک چۆن ئەو یادە
ئیلهام بەخشی ئازایەتی و ئازادیە ..
شەهید کاوە گەرمیانی ، سیمبولی فیداکاری و نەمریە ..