04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئینشقاق لەنێو پارتی و یەکێتی
بەشی یەکەم
1. پارتی دیموکراتی کوردستان
لەسالی (۱۹٤٦) دامەزراوە و لەتەمەنی سیاسی خۆیدا (۱۳) کۆنگرەی بەستوە و تەنها (۲) سەرۆکی هەبوە، وە خاوەنی (۲) شۆرشە.
ئەو ئینشقاقانەی لەپارتیدا رویداوە:
ـ لەسالی (۱۹٥۱) هەمزە عەبدولا سکرتێری مەکتەبی سیاسی و کۆمەلێک کادری دیکە لەپارتی جیابونەوە و دواتر لەسالی (۱۹٥٦) گەرانەوە.
ـ لەسالی (۱۹٥۹) مەلا مستەفا هەمزە عەبدولا و بالەکەی لەپارتی دەرکرد.
ـ سالی (۱۹٦٤) مەکتەبی سیاسی و بەشی زۆری سەرکردایەتی بەسەرپەرشتی برایم ئەحمەد مەلا مستەفایان لەحیزب دەرکرد و تا سالی (۱۹۷٠) دوو حیزب بەناوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەبوون.
ـ سالی (۱۹۷٥) بەشێک لەئەندامانی پارتی جیابونەوە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان پێک هێنا.
ـ هەمان سال بەشێکی دیکە لەپارتی جیابونەوە بەسەرپەرشتی مەحمود عوسمان و (لیژنەی ئامادەکارییان) پێک هێنا.
ـ سالی (۱۹۷٦) بەشێکی دیکە لەئەندامانی پارتی جیابونەوەو بزوتنەوەی سۆسیالستیان پێک هێنا.
ـ سالی (۱۹۸۱) بەشێکی دیکە لەپارتی جیابونەوە بەسەرۆکایەتی (سامی عەبدورەحمان) و پارتی گەلیان پێک هێنا.
ـ سالی (۱۹۹۳) بەشێکی حیزبی سۆسیالست کەچوبونە نێو پارتی بەسەرۆکایەتی (محەمەدی حاجی مەحمود) لەو حیزبە جیابونەوە.
ـ سالی (۲٠٠۱) جەوهەر نامیق سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی وازی لەپارتی هێنا.
2. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
یەکێتی لەسالی (۱۹۷٥) دامەزراوە و (۳) کۆنگرەی گرێداوە و خاوەنی یەک شۆرشە و لەسەرەتای دامەزراندنیەوە یەک سکرتێری هەبوە.
ئەو ئینشقاقانەی لەیەکێتیدا رویداوە:
ـ جیابونەوەی بزوتنەوەی سۆسیالست لەسالی (۱۹۷۹) کەحیزبێکی سەرەکی پێکهێنەری یەکێتی بوو.
ـ جیابونەوەی ئالای شۆرش لەسالی (۱۹۸۳).
ـ وازهێنانی قادری حاجی عەلی بەرپرسی کارگێری مەکتەبی سیاسی لەسالی (۲٠٠۱) لەگەل کۆمەلێک سەرکردەی دیکە.
ـ جیابونەوەی بالی ریفۆرم لەسالی (۲٠٠٦).