04/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، داوای ئازادكردنی ماكوان كه‌ریم ده‌كه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند شههێدێكی كوردستان، داوای ئازادكردنی ماكوان كه‌ریمی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزاڤ ده‌كه‌ن.
پاش ده‌ستگیركردنی ماكوان كه‌ریم، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزاڤ له‌وڵاتی نه‌رویج، بنه‌ماڵه ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه هاوكاریكران، داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه ماكوان كه‌ریم له‌پێناوی هاوكاریكردنیاندا گۆڤاره‌كه‌ی داخست، داوا ده‌كه‌ن ناوبراو ئازادبكرێت‌و پێشیان وایه كه ده‌ستگیركردنی ئه‌و، په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به‌ناوچاوی دیموكراسی له‌و وڵاته ئه‌وروپییه.
ماكوان كه‌ریم كه رۆشنبیرێكی دیاری كورده له‌وڵاتی نه‌رویج، ماوه‌ی 15 رۆژه ده‌ستگیركراوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ئازاد نه‌كراوه.
له‌سه‌ره‌تای ئهمساڵداو له‌پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازیدا، ماكوان كه‌ریم بریاریدا خه‌رجی ده‌ركردنی گۆڤاره مانگانه‌كه‌ی (بزاڤ) بداته كهسو كاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه رۆڵه‌كانیان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌خاكی كوردستاندا گیانیان به‌خشیوه.
د.ع