03/12/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چیتر هاوڵاتیانی هەڵەبجە كێشەی بێ كارەباییان نامێنێت
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی پارێزگای سنەیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی شاری سنە یاداشتنامەیەكییان واژۆ كرد، بەرێوبەری گشتی كارەبای شارەزووریش دەڵێت بیست و چوار كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیانی هەڵەبجە.
عەبدوڵا نەوڕۆڵی پارێزگاری هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: لەمیانی سەردانی كردنی شاندەكەی هەڵەبجە بۆ شاری سنە لە خۆرهەڵاتی كووردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارێزگایە لەسەر چەندین تەوەر گفتوگۆیان كردووە و یاداشتنامەیەكی پانزە خاڵیان واژۆكردووە كە تایبەتە بە بواری (زانستی و تەكنیكی، ئەندازیاری، تەندروستی، كشتوكاڵ، شەهیدان و كارەبا) هەروەها چەند بوارێكی دیكە.
لەلای خۆشییەوە سەعید محەمەد بەڕێوبەری گشتی كارەبای شارەزوور، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: یەكێك لە خاڵەكانی یاداشتنامەكە تایبەتە بەو بڕە كارەبایەی كە لە سنەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابیندەكرێت و بڕەكەشی (٢٧٠) مێگاواتە و بەمەش گرفتی كارەبا لەو سنورە چارەسەر دەبێت و بیست و چوار كاتژمێر كارەبا بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین دەكرێت.