سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌:  هێزێكی پەكەكە  له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سەرانە و باج لە كاسبكاران وەردەگرن
02/12/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌: هێزێكی پەكەكە له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سەرانە و باج لە كاسبكاران وەردەگرن


ئەندامێی سەركردایەتی پارتی دەڵێ هێزێكی چەكداری پەكەكە هاتوونەتە ناوچەی هاوار و گریانە و دەرەتوێ و كەوتوونەتە بازگەدانان و سەرانە و باج لە كاسب كاران و كۆڵبەرانی ناوچەكە وەردەگرن؛ ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری خەڵكی ناوچەكەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

فازڵ بەشارەتی‌ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزێكی چەكداری پەكەكە ماوەی چەند ڕۆژێكە هاتوونەتە ناوچەی هاوار و گریانە و دەرەتوێ. ئەم هێزانەی پەكەكە كەوتوونەتە بازگەدانان لە ناوچەكە. سەرانە و باج لە كاسبكاران و كۆڵبەرانی ناوچەكە وەردەگرن، لە هەموو بارێك 30هەزار دینار وەردەگرن، ئەمەش ناڕەزایەتیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكەی بە دوای خۆیدا هێناوە بە تایبەت كاكەییەكان و ئەم كارەی پەكەكە دەكاتە بڕینی قووتی ڕۆژانەی خەڵك."

(بەشارەتی‌) ڕایشیگەیاند: "پێوەست بەو بابەتە لەگەڵ قایمقامی هەڵەبجەدا قسەم كردووە و ئەویش دەڵی ئاگادارە لەو کارە. بەڵام وا دیارە قایمقام لەم بابەتەدا دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نییە بۆ لێپێچینەوە لەو هێزەی پەكەكە."