به‌م جۆره‌ یادی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ ده‌كرێته‌وه‌
02/12/2015 نوسەر: bzavpress

به‌م جۆره‌ یادی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانی‌ ده‌كرێته‌وه‌


له‌ ساڵ ڕۆژی‌ تیرۆركردنی‌ كاوه‌ گه‌رمیانیدا له‌ قه‌زای‌ كه‌لار چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ دووه‌م ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانیدا لەژێر دروشمی (كاوە لەیاد ناكەین، هەمومان لەكەلار دەبین) رۆژی شەممە 5ی 12ی‌ 2015 لەكەلار چەند چالاكییەك ئەنجام دەدرێت.

چالاكییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی مەراسیمێك لەسەر گۆڕی شەهید ئەنجام دەدرێت. 

كاتژمێر 3ی عەسر مەراسیمێك لەهۆڵی بۆنەكانی كەلار‌و بەخشینی دووەمین مەدالیای ئاڵتونی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت. 

كاتژمێر 8ی شەو تا ساتەوەختی شەهیدكردنی مەراسیمێك لەشوێنی تیرۆركردنەكەیدا ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامه‌نوس كاوه‌ گه‌رمیانی‌ لەشەوی‌ 5 لەسەر 2013/12/6 چەكدارێك لەناو حەوشەی‌ ماڵی‌ باوكی‌ تیرۆریكرد لەگەڕەكی‌ سەركەوتنی‌ قەزای‌ كەلار هاوكات پەیامنێری‌ ئاوێنە‌و سەرنوسەری‌ گۆڤاری‌ رایەڵ بوو، پێشتریش كاوه‌ گه‌رمیانی‌ چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی‌ لێكرابوو له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌كانی‌ و ده‌رخستنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ موڵكی‌ گشتی‌ له‌ لایه‌ن به‌پرسانه‌وه‌.