كه‌ناڵێكی توركی بۆچوونی گایه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی میصر‌و بێده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی و زلهێزه‌كانی دنیا وه‌رده‌گرێت.
كه‌ناڵی فه‌رمی توركیا له‌یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانیدا كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی میصر‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌و وڵاته، گایه‌كی هێنایه ناو ستۆدیۆو بێژه‌رانی به‌رنامه‌كه چه‌ند پرسیارێكیان لێ‌كرد.
كه‌ناڵه‌كه وه‌ك گاڵته‌كردنێك به وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان به‌هۆی بێده‌نگبوونیان به‌رامبه‌ر كوژرانی هه‌زاره‌ها هاوڵاتی میصر له‌سه‌رده‌ستی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، گاكه‌ی هێناوه‌ته ناو ستۆدیۆ.
له‌به‌رنامه‌كه‌دا بێژه‌رانی كه‌ناڵه‌كه مایكیان رووبه‌رووی گاكه كرده‌وه‌و لێیان پرسی (رات چییه له‌سه‌ر كوژرانی هه‌زاره‌ها كه‌س له‌میصر) هه‌رچه‌ند گاكه هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو به‌ڵام بێژه‌رێكی به‌رنامه‌كه به‌سه‌یردنی بۆچه‌ند خوله‌كێك وه‌ڵامی گاكه‌ی بۆ بینه‌ران شیكرده‌وه‌و وتی (گاكه ده‌ڵێت مرۆڤه‌كان بێده‌نگبوون به‌لام ئێمه گریاین).
د.ع