27/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
زانكۆى هەڵەبجە داواى خوێندكار دەكات
بەشی فاكەڵتی پەروەردە و زانستە مرۆییەكانی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) بڕیاری داوە بە وەرگرتنی خوێندكار لەبەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە خوێندنی ئێواران بۆ مامۆستایانی بنەڕەتی.
ماڵپەڕی زانكۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكیدا، ڕایگەیاند: زانكۆی هەڵەبجە/فاكەڵتی پەروەردە و زانستە مرۆڤاییەكان بۆ ئەم ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) بڕیاری دا بە وەرگرتنی خوێندكاران لە بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە خوێندنی ئێواران بۆ مامۆستایانی بنەڕەتی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەش هاتووە: هەركەسێك خوازیارە و مەرجەكانی وەرگرتنی تێدایە سەردانی ماڵپەڕی زانكۆ/بەشی وەرگرتنی خوێندكار بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی پێشكەش كردن، دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكان ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی (٥-١٢-٢٠١٥) تا كاتژمێر دوانزەی شەو دەبێت.
كرێی خوێندن ساڵانە (٦٠٠,٠٠٠)شەش سەد هەزار دیناری عێڕاقی یە كە خوازیاران بە دوو قیست پێشكەشی دەكەن.
ڕێژه‌ی (%٥٠) ی کورسیه‌کانی خوێندن بۆ مامۆستایانی ده‌رچوی ئاماده‌یی لقی وێژه‌یی و زانستی ده‌بێت.
ڕێژه‌ی (٢٥%) ی کورسیه‌کانی خوێندن بۆ ده‌رچوانی په‌یمانگاکانی پێگه‌یاندنی مامۆستایان، هونه‌ره جوانه‌کان، کۆمپیوته‌ر، وه‌رزش ده‌بێت (که هه‌موویان پێنج ساڵن - پاش خوێندنی بنه‌ره‌تی، ناوه‌ندی).
ڕێژه‌ی (٢٥%) ی کورسیه‌کانی خوێندن بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی (پیشه‌سازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، ئیسلامی)، خانه‌ی مامۆستایانی تایبه‌ت به مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
هه‌ر خوازیارێك پسپۆڕیه‌که‌ی زانسته کۆمهڵایهتییهكان بێت، ئه‌وا (5) پێنج نمره ده‌خرێته سه‌ر کۆنمرهكهی.
زانكۆی هەڵەبجە لە ١٦-٣-٢٠١٠ لەلایەن دكتۆر بەرهەم ئەحمەد صالح سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەكەی دانرا و خەسرەو عەبدووڵا عەلی دەبێتە یەكەم بەڕێوبەری زانكۆكە لە ١٦-٢-٢٠١١.