24/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری حكومەتى خۆجێى هەڵەبجە ناكات
ئەمڕۆ سێ شەممە حزبە سیاسیەكانی هەڵەبجە لە بارەگای مەڵبەندی نۆی یەكێتی بەمەبەستی دابەشكردنی پۆستەكانی ئەو شارە كۆبوونەوە، بزووتنەوەی ئیسلامیش بەشداری حكومەتى خۆجێى پارێزگاكە ناكات.
حەیدەر محەمەد،ئەندامی شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی بۆ بزاڤ پرێس گووتی: ئێمە بە چەند پۆستێكی ئاسایی هەڵەبجە بەشدار نابین و هیچ پۆستێكیشمان لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە وەرنەگرتووە.
وتیشی: بزووتنەوەی ئیسلامی بە یەك بەڕێوبەرایەتی گشتی بەشداری حكومەتى خۆجێى هەڵەبجە ناكات.
حەیدەر محەمەد ئەوەشی وت: ئێمە دەبێت دوو بەڕێوبەرایەتی گشتی هەڵەبجە و دوو بەڕێوبەرایەتی دیوانی پارێزگامان وەربگرتایە.
هەرچەندە حزبەكانی هەڵەبجە پارتی و سۆسیالیستیان ئاگاداركردبوویەوە كە بەشداربن لە گەڵیاندا بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەشدار نەبوون.
بەپێی زانیارییەكانی بزاڤ پرێس،پارتی داوا دەكات كورسییەكانی زیادبكرێت بۆ چوار كوورسی و هەروەها پۆستی قایمقامی هەڵەبجەشی پێ بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی بزاڤ پرێس، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش داوای كردووە كە بەتەنها كورسیەكی پێ بدرێت و وەك هاوپەیمانی نیشتیمانی كورسیان بۆ دابین نەكرێت بەڵام داواكەی ڕەت كرایەوە.
ئێستا هەریەك لە كورسیەكانی پارتی و سۆسیالیست بە بەتاڵی دەمێنێتەوە تاوەكو بڕیاری ئەوەدەدەن بەشداری ئەنجومەنەكە بكەن یان نا.