23/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ پرێس زانيارى ده‌رباره‌ى ئه‌و فڕۆكانه‌ى له هه‌ڵه‌بجه ده‌سوڕانه‌وه، بڵاوده‌كاته‌وه
چه‌ند ڕۆژێكه له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان سیسته‌می ڕاداریان نییه تاوه‌كو بزانن ئه‌وانه فڕۆكه‌ن یان مووشك.
دوا به‌دوای سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه له ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وراماندا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندییان كرد به بزاڤ پرێسه‌وه و ئه‌وه‌یان وت كه ده‌نگی چه‌ندین فڕۆكه‌یان بیستووه كه به‌ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌سورانه‌وه و مه‌ترسی له‌لای دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وراماندا دروست بووه.
بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر بوونی ئه‌و فرۆكانه كه به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه دا ده‌سوڕانه‌وه -بزاڤ پرێس-په‌یوه‌ندی كرد به نه‌قیبی پۆلیس به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و گووتی ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه قسه بكه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌تی دا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند: ناکرێت هەر هاووڵاتییەک گوتی فڕۆکە یان مووشەک بە ناوچەکە دەسوڕێتەوە ڕاست بێت چوونكه هیچ دەزگایەکی ئەمنیمان نییە سیستەمی ڕاداری هەبێت.
وتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئامێری ڕاداری نییه بۆیه نازانرێت ئه‌وه فڕۆكه‌ی جه‌نگی یان مه‌ده‌نی یان مووشه‌ك بێت و به‌ناوچه‌كه‌دا سووڕابێته‌وه.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی دانانی سیسته‌می ڕادار ئه‌وه‌ی بۆ بزاڤ ووت: كێشه‌ی دارایی بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌سه‌ر دانانی ئه‌و ڕادارانه و پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆریش هه‌یه و حكومه‌ت ناتوانێت پاره‌ی ئه‌و ڕادارانه دابین بكات.
ده‌رباره‌ی به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بوونی ئه‌و فرۆكه جه‌نگییانه كه به ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌وراماندا سوڕاونه‌ته‌وه، جه‌بار یاوه‌ر وتی: ئێمه هه‌ر كاتێك ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه ئاگاداری‌یان كردینه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئاسمانی عێڕاق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێڕاق دایه.
كاتژمێر 6:30 خوله‌كی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 20-11-2015 چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ئاسمانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا سووڕانه‌وه و ترسی لای هاوڵاتیانی ناوچه‌كه درووستكرد.