22/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌بێت هه‌رێم له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بڕی 100 ملیۆن دۆلار بداته دانا غاز
كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگه‌یاند، دادگای باڵای له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم داوه، به‌و پێیه‌ش ده‌بێت هه‌رێم له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بڕی 100 ملیۆن دۆلار بداته كۆمپانیاكه.
دانا غاز له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كانی دادگا له‌رۆژانی 28 و 29 ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامدراون.
به‌پێی بهیانننامهكه، ده‌سته‌ی دادوه‌ری گوێی بۆ داواكاری كۆمپانیاكانی هیلال بێرل بترۆلیۆمی سنوردار‌و دانه غاز گرتووه دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه هه‌رێم بۆ دانا غازی خه‌رجنه‌كردووه، له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی غاز.