شەوی ڕابردوو پۆلیسی دارستانی ناحیەی بیارە دوو هاوڵاتیان بەتۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر كرد.
بەرپرسێكی پۆلیسی دارستانی ناحیەی بیارە بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند: شەوی ٢١ لەسەر ٢٢-١١-٢٠١٥ دوو هاوڵاتی بەهۆی ڕاوكردنەوە لە سنوری ناحیەی بیارە دەستگیركران.
وتیشی: ئەو دوو هاوڵاتیە لە كاتی ڕاوكردندا دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆفیان بەكارهێناوە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرا بەسەر ئەو چەكانەدا.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دارستانی ناحیەی بیارە ئەوەشی ئاشكرا كرد: ئەو دوو هاوڵاتیە بزنێكی كێوییان كووشتووە و ئەویش لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیرا و بە بڕیاری دادوەر خرایە فرۆشتنی ئاشكراوە و بەشێوەی مووزایەدە فرۆشرا.