21/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق، هەواڵێکی مەترسیداری بڵاو کردەوە
سایتێکی زمانحاڵی شیعە، ئاگاداریەک لەبارەی گۆشتی هندیەوە بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەو گۆشتە بەشێوەی ناشەرعی بەکۆمەڵ سەر دەبڕدرێن و گۆشتی ئاژەڵی تری تێکە دەکەن لە عێراقدا ساغی دەکەنەوە و نرخیشی هەرزانە هاوڵاتیان و دووکانی لەفەو چێشتخانەکان ئەوگۆشتە بەکاردەهێنن، بۆیە ڕایدەگەیەنین ئەوگۆشتە مەترسیدارە بۆخواردن و لە پشکنینەکانی کوالێت کۆنتڕۆڵی خۆراکیش دەرنەچووە، هەروەک ئاماژەیان پێداوە گۆشتەکە هەڵگری چەندین ڤایرۆس و نەخۆشی مەترسیدارەو کەسی بخۆری گۆشتەکە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ توشی شێرپەنجە دەکات ئەوەش وای کردووە زۆرترین حاڵەتی توش بوو بەنەخۆشی شێرپەنجە لەعێراقدا تۆمار بکرێت
لە ئاگاداریەکەدا ئاماژەیان بە پشتڕاستی هەواڵەکە داوەو ڕایان گەیاندووە وەزارەتی تەندروستی عێراقیش هەواڵەکەیان بۆ پشتڕاستکردوونەتەوە.