ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دەزگای دژە تیرۆری نەرویج مامۆستا ماكوان كەریم سەرپەرەشتیاری گشتی بزاڤ پرێس بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك لەماڵەكەی خۆیدا دەستگیر دەكات.
مامۆستا ماكوان كەریم نووسەر و ڕووناكبیر هاوكات سەرپەرەشتیاری گشتی بزاڤ پرێس لە ڕۆژی پێنج شەممە لەماڵەكەی خۆیدا و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەك و تۆمەتی بێ بنەما دەزگای دژە تیرۆری نەرویجی دەستگیری دەكات.
بەهۆی دەستگیركردنی مامۆستا ماكوان كەریمەوە لە ئێستادا زۆربەی بەشداربووانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بۆ ئیدانەكردنی ئەو كارە وێنەی پڕۆفایلەكانیان كردووە بە وێنەی مامۆستا ماكوان كەریم و ئەو كارە شەرمەزار دەكەن.