28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گورزه‌كه‌ی ناتۆ مرۆیی نیه !!
هه‌موو هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گورزێكی سه‌ربازیی چه‌ند رۆژه له رژێمی عه‌له‌وی به‌عسی ده‌وه‌شێنن ، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی به‌كار هێنا و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی كرده قوربانیی .
وه‌كو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی میدیای خۆرئاوا ، ده‌یانه‌وێت ئه‌م گورزه سه‌ربازییه به‌و شێوه‌یه نیشان بده‌ن كه ئامانجێكی مرۆیی له پشته‌وه‌یه و بۆ به‌رگرییه له خه‌ڵكی سوریا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یری گۆڕه‌پانی سوریا بكات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه له ره‌فتاری خۆرئاوادا ده‌بینێت ، كه به كورتی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورتی ده‌كه‌ینه‌وه :
1. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه سێ ساڵه خۆرئاواییه‌كان سه‌یری قه‌سابخانه‌ی سوریا ده‌كه‌ن و هه‌نگاوێكی به كرده‌وه هه‌ڵناگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ، هۆكاره‌وكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و قه‌سابخانه‌یه به قازانجی ئیسرائیل به‌رده‌وام بێت و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ، وڵاتێكی وێران و بێ به‌رگریی و هێز له په‌نای ئیسرائیل‌دا بمێنێته‌وه ، هه‌تا نه‌توانێت هیچ ترسێك له‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه دروست بكات .
2. خۆرئاواییه‌كان كاتێ جه‌نگ به‌رپا ده‌كه‌ن كه جه‌نگ بێت له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیاندا ، وه‌كو دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی وزه بۆ پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیایان ، هه‌روه‌كو جه‌نگی كوه‌یت ) یان به‌رپا كرد ، به‌ڵام سوریا سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نیه كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌وانی پێوه گرێ درابێت .
3. به‌ڵام هه‌ندێ چه‌كی نا ته‌قلیدی له نزیكی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌وه ، بۆ هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كانی هێڵی سوورن ، هه‌روه‌كو ده‌بینین دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌میشه له سه‌رووی گرنگی پێدانی خۆرئاواییه‌كانه‌وه‌یه ، چونكه بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی باڵاده‌ستی ئیسرائیل ناهێڵێت ، خۆرئاواییه‌كان ناویان لێ ناوه تێكدانی هاوسه‌نگیی ناوچه‌كه ، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هاوسه‌نگیی هێز هه‌میشه به قازانجی ئیسرائیل ناهاوسه‌نگ بووه ، ئه‌گه‌ر وڵاتێكی ئیسلامیی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یبێت ئینجا هاوكێشه‌كه هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه ، ده‌مێكه خۆرئاواییه‌كان رایانگه‌یاندووه چه‌كی نا ته‌قلیدیی ( ئه‌تۆمیی و كیمیاویی ) هێڵی سووره ، مه‌ترسیه‌كانیشیان بۆ به‌كارهێنانیه‌تی دژی قه‌واره‌ی جوله‌كه ، هه‌ر بۆیه له‌م به‌كارهێنانه‌ی چه‌كی كیمیاویدا خۆرئاواییه‌كان مه‌ترسیی خۆیان نه‌شارده‌وه و هێزه‌كانیان به‌ره‌و سوریا جوڵاند .
4. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و گورزه سه‌ربازییه‌دا ، لێدانی هه‌ندێ له بنكه ستراتیژییه‌كانی فه‌رمانده‌یی و عه‌مباری ئه‌و جۆره چه‌كه ناكلاسیكیانه و ئه‌و موشه‌كانه‌ی ده‌كرێ هه‌ڵگری كڵاوه‌ی كیمیاویی بن ، ئه‌م لێدانه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی كه به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له سنووره‌كانی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌دا هێڵی سووره و قبوڵ ناكرێت . له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بزانین ئه‌و شه‌پۆلی موشه‌كبارانه‌ی بۆ یه‌ك دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌به‌ر خاتری ژن و منداڵانی غۆته‌ی دیمه‌شق نیه ، له‌به‌ر پاراستنی ئیسرائیله له ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه له ئێستا و داهاتووی ململانێی ناوچه‌كه‌دا !!
هه‌روه‌كو له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ( CIA ) دا ده‌ركه‌وت ، كه له‌ساڵی 1988 دا نوسراوه ، ئیداره‌ی كۆشكی سپی و سه‌رۆك ( رۆناڵد ریگان ) به باشی ئاگادار بووه له‌وه‌ی كه رژێمی سه‌دام له ساڵی 1983 وه چه‌كی كیمیاوی به‌كار هێناوه و به وردیی ئاگاداری به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه بووه له هه‌ڵه‌بجه‌دا ، به‌ڵام ئه‌وان سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئێران له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، ئێستاش هه‌مان چیرۆك دووباره ده‌بێته‌وه ، مه‌سه‌له‌كه ژن و منداڵانی غۆته‌ی دیمه‌شق نین كه سۆزی خۆرئاوای هێنابێته جۆش ، ئه‌وان ئه‌وه سێ ساڵه سوورن له‌سه‌ر هاڕینی لاوانی سوریا و خاپووربوونی ژێرخانی ئابووریی ئه‌و وڵاته ، به‌ڵام ئێستا ته‌نها بابه‌ته‌كه ترسی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه‌یه له دژی ئیسرائیل ، كه كوله‌كه‌ی رۆحی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ( ناتۆ ) یه !!