20/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناو‌و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد
ئه‌مڕۆ كه‌سێك دوای تێپه‌ڕبوونی به‌ئوتومبیل به‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر، ته‌قه‌ی له‌وه‌زاره‌ته‌كه كردووه‌و دواتر خۆی كوشتووه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی تشرینی دووه‌می 2015 روویداوه كاتێك كه‌سێك كه‌ته‌قه‌كه‌ری رووداوه‌كه بووه له‌پشتی ئوتومبیلێكی جۆری نیسان پیك –ئاپ ته‌قه‌ی له پاسه‌وان و دیواری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كردووه،به‌ڵام هیچ كه‌س و پاسه‌وانێك به‌هۆی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ی بریندار نه‌بووه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ووتیشی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌ره‌كه دراوه‌ته‌وه‌و دوای په‌نچه‌ركردنی ئوتومبیله‌كه‌ی له‌دووری 50 مه‌تر له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆی كوشتووه‌و توانراوه شۆفێری ئوتومبیله‌كه ده‌ستگیربكرێـت.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی ووت، هه‌ردوو كه‌سه‌كه (ته‌قه‌كه‌روشۆفێره‌كه)ش كوردن و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان شۆفێری ئوتومبیله‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه‌سه ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێگادا هه‌ڵگرتووه‌و ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه كه‌چه‌كی پێیه‌و به‌نیازی ئه‌و كاره‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی -عه‌بدولڕه‌حمان یاسین مسته‌فا-یه و ته‌مه‌نی 22 ساڵ بووه‌و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر و پیشه‌ی نانه‌وا بووه.