18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دایكێك له كاتی منداڵ بووندا گورچیله‌ی ده‌رهێنراوه.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاونتی تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ش توشی شۆكی كردم!
سكاڵایه‌ك هاته نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌سلێمانی، تێیدا نوسراوه "بۆ منداڵ بوون له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌و كوڕێكی بووه، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك "دایكه‌كه" توشی ئازار ده‌بێ! ئێسته ده‌رده‌كه‌وێ گورچیله‌ی چه‌پی له‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌دا ده‌رهێنراوه..!! "
هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له پێكهێنرا .... با چاوه‌ڕێی پشكنین و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه بین بزانین ئه‌م مه‌سه‌ل چییه!!!