18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بە هۆی دەستكاریكردنی چەكەوە منداڵێك گیانی لە دەست دا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی هەریر، منداڵێك كە بە تەنیا لە ماڵەوە بووە، دەستكاریی چەكی كردووە و فیشەكێك لە دەستی دەرچووە و بەر خۆی كەوتووە، بۆیە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
نەقیب هۆگر عەزیز محەممەد وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٨\١١\٢٠١٥)، بنكەی پۆلیسی شارۆچكەی هەریر لە بوونی ڕووداوێكی مردن لە شارۆچكەكەیان ئاگادار كرانەوە كە منداڵێك بە ناوی (جەیلان ساڵح عەبدوڵڵا)، لە كاتێكدا بە تەنیا لە ماڵەوە بووە و دەستكاری چەكێكی كردووە لە جۆری (كڵاشنكۆف)، لە ئاكامدا فیشەكێك لە دەستی دەردەچووە و بەر شانی كەوتووە، بۆیە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
نەقیب هۆگر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و پۆلیس رێكاری یاسایی دەگرێتە بەر.