28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرسیار له‌مه‌لا به‌ختیار ده‌كات
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دوو پرسیار ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات و داوای وه‌ڵامدانه‌وه ده‌كات.
به‌رامبه‌ر وته‌كانی مه‌لا به‌ختیار دژی ئیسلامییه‌كان كه رایگه‌یاندبوو هاوسۆزی بۆ كوردانی رۆژئاوا ده‌رنابڕن و دڵیان له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌كانی میصردایه، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو پرسیاری ئاراسته‌ی ناوبراو كرد.
محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی به‌مجۆره نوسیویه‌تی:
كاك مه‌لا به‌ختیار ئیمه‌ش هه‌ردوو پرسیارده‌كه‌ین !
به‌رانبه‌ر دوو پرسیاره‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌یان پرسیارمان هه‌یه به‌لام ئیمه‌ش هه‌ر دوو پرسیار هه‌ڵده‌بژێرین:
یه‌كەم: خه‌لكی حه‌قیانه بپرسن به‌راستی كۆمه‌ڵكوژی له سوریا ئه‌نجام دراوه؟! یان شه‌ری دوو لایه‌ن بووه! ، هه‌لۆیستی ئیمه‌ش پشتگیری مافی گه‌لی كوردمانه له سوریا دوور له ئه‌جینداو به‌رژوه‌ندی حزبی وئیمه رامانگه‌یاند "دژی هه‌ر ستهمێكین له‌به‌ر كوردبون له كورد بكرێت به‌لام با كاك مه‌لا به‌ختیاریش هه‌لۆیستی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و كوردانه‌ی سته‌م له‌و گه‌له سته‌مدیده ده‌كه‌ن وهاوكاری رژێمی دیكتاتۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر زانیاری وردیشی ده‌وی با كاك مه‌لا به‌ختیار گۆێ له‌و لیژنه‌یه بگرێت كه چوون بۆ رۆژئاوا یان له هۆكاره راسته قینه كانی هاتنی به لێشاوی كوردان بکۆڵێتەوە!
دووەم : بۆ میصریش ئایا هه‌ڵۆیستی ئێمهوكهناڵهكهمان جێگەی پرسیاره یان پشتگیری حزبیكی سوشیال دیموكرات ودیموكراتخوازێكی وه‌كو كاك مه‌لا بهختیارو كه‌ناڵه‌كانیان له پشتگیریان لە ئینقلابچیهكانی میصر ؟
باشه خۆ ئێمه بۆ رۆژئاوا ههڵۆیستمان هه‌بووه خۆ هه‌رچییه‌ك بكه‌ین كاك مه‌لا به‌ختیار هه‌ر گومان ئه‌خاته سه‌ر ههلۆیسته نهتهویهكانمان به‌لام با ئه‌ویش ههڵۆیستێكی به‌رانبه‌ر كوشتنی 3500 ئافره‌ت ومنداڵ وپیاوانی میصر هه‌بوایه ! یان كۆشتنی هەموو ئیسلامیی جیهان ویژدانی ناجۆڵێنیت.
د.ع