18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه ئاگاداری گرێبه‌ستی نه‌وتیی 50 ساڵه‌ی نێوان توركیا و پارتی نین
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا به خه‌ندانی راگه‌یاند:ئێمه ئاگاداری گرێبه‌ستی نه‌وتیی 50 ساڵه‌ی نێوان توركیا و پارتی دیموكراتی كوردستان نین، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له په‌رله‌مان و حكومه‌تی توركیا كردبوو كه كۆپیه‌ك له‌و رێككه‌وتنه‌مان بده‌نێ، ئه‌وان وتبوویان ئێمه خۆشمان لامان نییه.
ده‌شڵێت.دۆسییه‌ی نه‌وت ئاڵۆزه، لێره‌وله‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت كه یه‌كێتی ئاگاداری دۆسیه‌ی نه‌وته، ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه ئێمه ئاگاداری گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتین، به‌ڵام ئاگاداری داهاتی نه‌وت و چۆنییه‌تی ده‌ستكه‌وتن و خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت نین.
له وهلاَمی پرسیارێكدا ئایا د.یوسف محه‌مه‌د به سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌زانن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت:به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه، تائێستا هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ لابردنی نییه، هه‌روه‌ها خۆشی ده‌ستیله‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه و وازیشی نه‌هێناوه به هیچ هۆكارێك، هه‌روه‌ها به‌پێی یاسا هیچ كه‌سێكیش له هه‌رێمی كوردستاندا بۆی نییه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كار لاببات.
ده‌رباره‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت، مه‌سعود بارزانی له 19-8-2015، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه، ئێستا ده‌توانین پێی بڵێین سه‌رۆكی ماوه كۆتایی هاتوو. چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خودی ئه‌م كێشانه‌ی ئێستای دروستكردووه.