18/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیسی فەرەنسا: یەکێک لە گومانلێکراوەکان کە ژنە خۆی تەقاندەوە
پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، یەکێک لە گومانلێکراوەکان کوژراوە و یەکێکی تریشیان کە ژنە خۆی تەقاندووەتەوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویان کردەوە لە باکووری فەرەنسا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت و ئۆپراسیۆنیش لە چەند شوێنێک بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان بەردەوامە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، یەکێک لە گومانلێکراوەکان کوژراوە و یەکێکی تریش کە ژنە خۆی تەقاندووەتەوە، هەروەها دوو گومانلێکراوی تریش دەسگیرکراوە.
ئەوەشیان وتووە، لە ئێستادا گومانلێکراوێکی تر لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە لە باکووری پاریس لەناو باڵەخانەیەکدا گەمارۆ دراوە.
ئۆپراسیۆنەکە لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامی هەیە و ئامانجی سەرەکیشان دەستگیرکردنی گومانلێکراو عەبدولحەمید ئەباعەودە کە بە پلاندانەری هێرشەکانی پاریس دادەنرێت.