17/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێكخراوێك فۆڕمی زانكۆلاین بۆ قوتابیان پڕ ده‌كاته‌وه
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی سالاَنهی خۆی هه‌ڵساوه به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین بۆ قوتابیانی ئه‌و سنووره .
عبدالله عبدالفتاح به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له لێدوانێكی بۆ بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند : سوپاس بۆ خوای گه‌وره توانیومانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵه یارمه‌تی قوتابیانی سنووره‌كه‌ی خۆمان بده‌ین له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین و ئه‌و فۆڕمانه‌ی كه پێشتریش به نووسین پڕ ده‌كرایه‌وه . ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه‌ی سالاَنی پێشوو و بگره باشتر و زیاتریش توانیمان ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ین .
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه ئه‌مساڵ جگه له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆلاین دوو سیمیناری تایبه‌تمان له‌و بواره ساز كرد كه به خۆشحاڵیه‌وه قوتابیان به‌شداری ئه‌م سیمیناره‌یان كرد .
عبدالله عبدالفتاح ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 300 فۆڕمیان بۆ قوتابیان پڕ كردوه‌ته‌وه كه كه خۆی له ڕێنمایی كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی باشترین به‌ش و كۆلێج به‌پێی نمره‌ی قوتابی و پاشان پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه ، هه‌روه‌ها ئه‌م یارمه‌تیانه بێ به‌رامبه‌ر بووه و ته‌نها وه‌كو ئه‌ركێكی ڕێكخراوه‌یی و هاوسۆزی بۆ قوتابیان هه‌ڵساون به‌م كاره . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت كه ئێمه وه‌كو ڕێكخراو په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆمان به لایه‌نی ڕه‌سمی وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ نه‌بووه ، بهلاَم چه‌ند شه‌خسێكی به‌ڕێز له‌و دوو وه‌زاره‌ته هه‌میشه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندمان پێكه‌وه بووه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ر كێشه و گیروگرفتێك كه ڕوبه‌ڕوی قوتابیان بوه‌ته‌وه .
له كۆتایی قسه‌كانیشی دا به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ووتی : خۆشبه‌ختانه سالاَنه له‌دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان و پاشان وه‌رگرتنی قوتابیان له كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لای ئێمه فۆڕمه‌كه‌یان بۆ پڕ كراوه‌ته‌وه به‌دڵی خۆیان له‌و شوێنه وه‌رگیراون و زۆریش دڵخۆش و شادومان بوون و سوپاسی ڕێكخراوه‌كه‌یان كردووه ، كه ئه‌مه‌ش به جوهد و توانایی ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌نجام دراوه و بێ به‌رامبه‌ر به ڕۆژ و به شه‌و له خزمه‌تی ڕێكخراو و قوتابیان دا بوون ، بۆیه پێویسه لێره‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌م كه هاوكار بوون له‌م پڕۆسه گرنگه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌ی وولاَتمان .