17/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرشی به‌رفراوانی فڕۆكه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی داعش
دوای دوو ڕۆژ له ڕوداوه‌كه‌ی پاریسی فه‌ڕه‌نسا كه بوه هۆی كوژرانی زیاتر له 100 كه‌س ، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان هێرشی به‌رفراوانیان كردوه‌ته سه‌ر موڵگه‌كانی داعش له ڕه‌قه‌ی سوریا .
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕویته‌رز ، وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندوه كه ده فڕۆكه‌ی جه‌نگی وولاَتهكهیان ئێوراه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له یه‌ك كاتدا كه‌مپێكی فێرگه‌یی و بنكه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی تیرۆریستانی داعشیان له ڕه‌قه بۆمباران كردووه . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م هێرشانه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه .
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی داعش له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی تا ئێسته .