28/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بانگه‌شه ده‌ستپێكردو حزبه‌كانیش په‌یامی خۆیان بلاوكرده‌وه
كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردو حزبه‌كانیش په‌یامی خۆیان بلاوكرده‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی بریارو راسپارده‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستیپێكردو گۆڕان و یه‌كێتیش وه‌ك دوو حزبی به‌شدار له‌پرۆسه‌كه په‌یامی خۆیان بلاوكرده‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (سازانی نیشتمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان) ده‌ستی به بانگه‌شه كرد.
گۆڕانیش وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م چركه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كان په‌یامێكی بلاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه ( ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌رهه‌می چوارساڵی ده‌رخستنی راستیه‌كان و ژێربه‌ژێریه‌كان و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ده‌كات و به ده‌نگ تۆڵه له پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و مه‌حسوبیه‌ت و بنه‌ماڵه‌خوازی ده‌كاته‌وه، سه‌رجه‌م خولیاكانیان بۆ ژێرده‌ستخستنی سامانی ئه‌م وڵاته له‌ناو ده‌بات و ئه‌و ده‌سته ده‌بڕێته‌وه كه قوت له ده‌می هاوڵاتیان ده‌بڕێت).
بریاره ئه‌مرۆش چه‌ندین حزبی تر په‌یامی خۆیان بلاوبكه‌نه‌وه.
د.ع