وتەبێژی‌ نوێی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە دانرا
17/11/2015 نوسەر: bzavpress

وتەبێژی‌ نوێی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە دانرا


بە پێی‌ نوسراوێكی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە، كە دوێنێ دووشممە ١٦ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌ ٢٠١٥ دەرچووە، بڕیاردرا نەقیب (بەرزان محەمەد عوسمان) دەست بەكاربێت وەك وتەبێژی‌ بەرێوبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە.

لە نوسراوەكەدا كەوێنەیەكی‌ دەست بزاڤ پرێس كەوتووە، هاتووە: ئاگاداری‌ سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەكانی‌ بینراو و بیستراو و خوێنراو دەكەین كەوا نەقیبی‌ پۆلیس بەرزان محەمەد عوسمان (وتەبێژی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە)یە.

بڕیارەكەی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە لەبەرواری‌ ١٦-١١-٢٠١٥، بەژمارەی‌ ٤٥ لە دوێنێ دووشەممە،دەرچووە.

لەنوسراوەكەی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ پۆلیسدا ئەوەش هاتووە: دەزگا ڕاگەیاندنەكان بۆ وەرگرتنی‌ هەر لێدوانێك دەربارەی‌ هەر ڕووداو و كاروچالاكیەك دەتوانن پەیوەندی‌ بەژمارەی‌ ناوبراوەوە بكەن.

ژمارەی‌ تەلەفوونی‌ نەقیب بەرزان محەمەد عوسمان
وتەبێژی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە

٠٧٧٠١٥١٩٦٤٥