بزاڤ پرێس ده‌قی رێكه‌وتنی هێزه‌ كوردستانییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كاته‌وه‌
17/11/2015 نوسەر: bzavpress

بزاڤ پرێس ده‌قی رێكه‌وتنی هێزه‌ كوردستانییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كاته‌وه‌


به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌ نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ئیمزاكراوه‌، لایه‌نه‌كان رێكه‌وتن له‌سه‌ر سێ خاڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی‌ خورماتوو.

به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌، هه‌روه‌ها دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش له‌ پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێم و رێكخراوی به‌در، به‌مه‌رجێك هه‌ر هێزێك له‌ سێ ئۆتۆمیل كه‌متر نه‌بێت.

له‌ خاڵێكی دیكه‌ی رێكه‌وتنامه‌كه‌، بڕیاردرا ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ردوولا ئازاد بكرێن.

چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان كورده‌كانی شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و توركمانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 20 كه‌س له‌هه‌ردوولا كوژران، كه‌ نزیكه‌ی 10 شه‌هیدی كورد هه‌یه‌.