له‌م شوێنانه‌ به‌فر ده‌باریت
16/11/2015 نوسەر: bzavpress

له‌م شوێنانه‌ به‌فر ده‌باریت


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیاند: پێشبینیەكانی كەش و هەوای بۆ ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاشكرا كردووە و ڕاشیگەیاندووە، لە سێ‌ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك لە ناوچە شاخاویەكان ئەگەری بەفربارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقە هەیە.