16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبدوڵای مەلا نوری.رۆژنامەی روداوو به درۆ دهخاتهوه
رۆژنامەی روداو، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ١٦-١١، راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە، کە باسی دواهەمین کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕان دەکات، لە زاری سەرچاوەیەکەوە کە ئەندامێکی وەفدەکەی یەکێتیە و، بە قسەی رۆژنامەکە نەیویستەوە ناوەکەی بڵاو بکرێتەوە دەنوسێت: گۆڕان داوای لە یەکێتی کردوە دڵنیایی بە پارتی بدات، ئەگەر نوێنەرەکانمان بگەڕێنەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت، ئەوا تا هەڵبژاردنی داهاتو لە حکومەت ناکشێینەوە.
عەبدوڵای مەلا نوری.پهرلهمانتاری پێشوی بزوتنهوهی گۆران له لاپهری تایبهی خۆی له فهیسبوك نوسیهتی:ئەم هەواڵەی رۆژنامەی روداو هەڵبەستراوەو بنەمای نیە. جگە لەوەی قسەیەکی لەم جۆرە لە کۆبونەوەکەدا نەکراوە، هاوکات هیچ سیاسی و ئەندامێکی گۆڕانیش ناتوانێت دڵنیایی و گەرەنتیەکی لەم جۆرە بە هیچ کەس و لایەنێک بدات، نەک هەر گۆڕان هیچ حزبێکی تریش ناتوانێ بچێتە ژێر باری وەها بەڵێنێک.
بە نیسبەت گۆڕانەوە رۆیشتەنەوە بۆ حکومەت و مانەوە تێیدا بەستراوەتەوە بەوەی ئەم حکومەتە چەند دەتوانێت حکومەتی هەمو لایەک بێت و، خاوەن پرۆژەی چاکسازی بێت. هاوکات گەڕانەوە بۆ حکومەت نابێتە هۆی ئەوەی لە پرسی ناشەرعی بونی بەرزانی لە پۆستەکەیدا بێدەنگ بین. لە هەر ئەگەرێکدا هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی بەردەوام دەبەن. هەر گۆڕانکاریەکیش لە هەڵویستی گۆڕان لانی کەم دەبێت بڕیاری جفاتی نیشتیمانی بۆ وەر بگێرێت.
پێشم وا نیە هیچ ئەندامێکی وەفدەکەی یەکێتی قسەیەکی لەم جۆرەی بۆ رۆژنامەی روداو کردبێت.