یابان چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات
16/11/2015 نوسەر: bzavpress

یابان چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات


باڵیۆزی یابان لە عێراق، سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی گرنگی لە كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2015، "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە "فومیۆ ئیوا"، باڵیۆزی نوێی یابان لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا سەرەتا فومیۆ ئیوا بەبۆنەی ئازادكردنەوەی شاری شنگالەوە لە دەستی تیرۆرستانی داعش، پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە كرد. جەختی لەوەش كردەوە كە خەڵك و حكومەتی یابان بە چاوی ڕێزەوە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن، چونكە لە بارودۆخێكی ناهەمواردا توانیویانە سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزن. هەروەها دووپاتی كردەوە كە حكومەتی یابان لە ناردنی كۆمەك و هاوكارییەكانی بەردەوام دەبێت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران، ڕەوانەی عێراقی دەكات.

ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئازادیی عێراق لە دەستی دیكتاتۆری، حكومەتی یابان نزیك بە 7 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان كردووە كە بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە و لە بەشی هەرێمی كوردستاندا، چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێن، وەك پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە، ئاوەڕۆی هەولێر و بەنداوی دێرەلووك كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە. هەروەها پشتگیریی خۆی و حكومەتی وڵاتەكەی بۆ سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی بووژانەوە و هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران دەربڕی.

لە لایەن خۆشیەوە، "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی یارمەتی و هاوكارییەكانی خەڵك و حكومەتی یابانی بۆ هەرێمی كوردستان كرد و دیاریكردنی بەشی هەرێمی كوردستانی لەو هاوكارییە داراییە بەرز نرخاند كە بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری پێشكەش بە عێراقی دەكەن. هەروەها ئاشكرای كرد كە بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ژاپۆن دەكەن و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ بەهێزكردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی.

لە بەردەوامیی قسەكانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بەرەكانی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە كرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ كرد.باڵیۆزی یابان لە عێراق، سەردانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی گرنگی لە كوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2015، "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە "فومیۆ ئیوا"، باڵیۆزی نوێی یابان لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا سەرەتا فومیۆ ئیوا بەبۆنەی ئازادكردنەوەی شاری شنگالەوە لە دەستی تیرۆرستانی داعش، پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە كرد. جەختی لەوەش كردەوە كە خەڵك و حكومەتی یابان بە چاوی ڕێزەوە لە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن، چونكە لە بارودۆخێكی ناهەمواردا توانیویانە سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزن. هەروەها دووپاتی كردەوە كە حكومەتی یابان لە ناردنی كۆمەك و هاوكارییەكانی بەردەوام دەبێت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران، ڕەوانەی عێراقی دەكات.

ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئازادیی عێراق لە دەستی دیكتاتۆری، حكومەتی یابان نزیك بە 7 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق تەرخان كردووە كە بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە و لە بەشی هەرێمی كوردستاندا، چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێن، وەك پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە، ئاوەڕۆی هەولێر و بەنداوی دێرەلووك كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە. هەروەها پشتگیریی خۆی و حكومەتی وڵاتەكەی بۆ سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی بووژانەوە و هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران دەربڕی.

لە لایەن خۆشیەوە، "نێچیرڤان بارزانی"، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی یارمەتی و هاوكارییەكانی خەڵك و حكومەتی یابانی بۆ هەرێمی كوردستان كرد و دیاریكردنی بەشی هەرێمی كوردستانی لەو هاوكارییە داراییە بەرز نرخاند كە بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری پێشكەش بە عێراقی دەكەن. هەروەها ئاشكرای كرد كە بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ژاپۆن دەكەن و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ بەهێزكردنی زیاتری ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا دەربڕی.

لە بەردەوامیی قسەكانیدا نێچیرڤان بارزانی باسی لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بەرەكانی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە كرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ كرد.