16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه له‌لام، قه‌یرانی داراییه
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ را‌شد محه‌مه‌د مه‌نسوری كونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات له هه‌ولێر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به وردی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ پێداچونه‌وه به شێوازی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان كه گرفتێكی زۆری تێدایه‌و باسی له ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له كاروباره‌كانی حكومه‌ت كه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی هاوڵاتیان.
له هه‌مانكاتدا باسی له ره‌وشی ئابووری و سیاسی كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند، گه‌شبینم كێشه‌ی ئاواره‌كان به‌ڕێده‌كه‌ین و قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تێده‌په‌ڕێنین و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین له‌شه‌ڕی داعشدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه لام قه‌یرانی داراییه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه گرنگه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی دوست و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارای و ئابوری.
لای خۆشیه‌وه را‌شد مه‌نسوری ئاماژه‌ی به په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی شێوازی گه‌یاندنی خزمه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات و رایگه‌یاند، وڵاتی ئیمارات مۆدێلێكی نمونه‌یی هه‌یه له ڕووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و كه‌می ڕۆتینات و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، هه‌میشه ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتایدا قوباد تاڵه‌بانی سوپاسی هاوكاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و دڵسۆزی و په‌رۆشیانی به‌رزنرخاند.