16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی زانایان فه‌توایه‌ك ده‌رباره‌ی ڕێكخراوی داعش راده‌گه‌یه‌نێت
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان داوایان له هه‌ردوو خانه‌ی فه‌توای میسر‌و ئورده‌ن كردووه فه‌توایێكی تایبه‌ت به كرده‌وه‌كانی داعش دژی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ئێزدی و مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌ربكه‌ن، ئه‌وانیش به پیر داواكه‌یانه‌وه هاتن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، تیایدا یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: "له زنجیره‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی زانایان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتری جیهانی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی دام و ده‌زگا ئایینییه‌كان، داوایان له هه‌ردوو خانه‌ی فه‌توای میسر‌و ئورده‌ن كردووه فه‌توایێكی تایبه‌ت به كرده‌وه‌كانی داعش دژی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ئێزدی و مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌ربكه‌ن، ئه‌وانیش به پیر داواكه‌یانه‌وه هاتن، بۆیه به‌یانی سێشه‌ممه 17/11/2015 كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، له پرێس كۆنفرانسێك ده‌قی فه‌توایه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، هیوادارین راگه‌یاندنه‌كان هاوكارمان بن".