16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شوێنی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر پڕکرایەوە
پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایگەیاند، نەقیب ھۆگر عەزیز محه‌مه‌د وەک بەرپرسی ڕاگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەست بەکار بوو.
پۆلیسی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بڵاویکردەوە، كه نەقیبی پۆلیس ھۆگر عەزیز محه‌مه‌د ، وەک بەرێوەبەری بەشی راگەیاندن و وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەست نیشان كرا.
نەقیب ھۆگر عەزیز محه‌مه‌د پێشتر بەرپرسی ڕادێوی ھاتوچۆی ھەولێر بووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵی دیارنه‌مانی وته‌بێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر، كاروان عه‌بدولكه‌ریم بڵاوبوویه‌وه، بەڵام دواتر دەرکەوت کە لە پۆستەی دوورخراوەتەوە.