16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گروپی جی ٢٠ بەیاننامەی کۆتایی بڵاوکردەوە
گروپی جی ٢٠ لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکانی لە وڵاتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختیان لەسەر وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی "تیرۆریزم" کردەوە.
لە بەیاننامەکەی گروپی جی ٢٠ دا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان هەڕەشەیە لەسەر هەوڵی بەهێزکردنی ئابووریی جیهان".
ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش لە لوتکەی گروپی جی ٢٠ دا ڕایگەیاند "تیرۆری داعش هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پێویستە کە بە جددی کار بۆ کۆتاییهێنان بە ئەزمەی سووریا بکەن".
وتیشی "ئەسەد گەلەکەی خۆی دەکوژێت بۆیە لە داهاتوودا شوێنی لە سووریادا نابێتەوە، تورکیا هاوکارێکی نێودەوڵەتیی دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆتیزم".
داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد لەبارەی کێشەکانی پەنابەرانەوە بگەنە چارەسەرێک و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی زۆربوونی ژمارەی پەنابەران بدەن.