16/11/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه
وابڕیاره یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنێك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی كه له هه‌رێمدا بوونی هه‌یه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگه‌یاند: "بڕیاره له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببینه‌وه، نوێنه‌رانی یه‌كێتی پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبووه‌ته‌وه".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوڕوونییه‌ك سه‌باره‌ت به شێوه‌ی بیركردنه‌وه و را و بۆچوونه‌كانیان هه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنێك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی كه له هه‌رێمدا بوونی هه‌یه، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان".
ئاشكراشیكرد: "ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كی ته‌واومان پێ نییه، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك پێشنیاز و بۆچوونمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".